بورسا
محەمەد ئۆجالان لە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی برای لە دورگەی ئیمرالی گەرایەوە.
محەمەد ئۆجالان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا گوتی "دەستەی پارلەمانتارانی بەدەپە ئێمەیان برد بۆ ئەو سەردانە. لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە عەبدوڵا ئۆجالان گوتی، پاکێج داخلی پرۆسەکەیە یان نا؟ ئەگەر داخل نییە نازانم"
محەمەد ئۆجالان ھەروەھا دەڵێ، عەبدوڵا ئوجالان گوتی "پاکێج لەبارەی ئێمەوە نیە، بەڵکو لەلایەن حکومەت و دەوڵەتەوە ئامادە کراوە، بۆیە لەمبوارەدا ھیچ شتێک نیە کە من بیکەم. بۆچوونی خۆم رۆژی ١٥ی ١٠ ئاشکرا دەکەم".