واشنتن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری، کە ئێستا بەسەردانێک لە ئیمارانی عەرەبییە لەھەڤپەڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی ھەواڵی BBC بەرگریی لەسەرۆکی وڵاتەکەی کردو گوتی: "ئۆباما ھەموو فەرمانەکانی چاودێریکردنی تەلەفۆنی نەداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما بۆ دۆزینەوەی شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھەموو تایبەتمەندییەک لەبەرچاو دەگرێ."
کیری ھەروەھا ئاماژەی بەڕۆڵی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی NSA کردو گوتی: "ئەو بەڵگانەی لەسەر چاودێریی و گوێ ھەڵخستن بۆ تەلەفۆن کە لەلایەن ئێدوارد سنۆودن بڵاوکرانەوە، سەرۆک ئۆباما بەتەنیاو بڕیارێکی شەخسی نەیداون بەڵکو ئەو کارە ماوەیەکی درێژە لەلایەن NSA پەیڕەو دەکرێ."