ئەنقەرە
کاتی پێری خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ئافرەتی پێدراو بە نمایشەکەی کە بە جلوبەرگێکی ڕەنگاوڕەنگەوە پێشکەشی کرد ،سەرنجی زۆر لە ئامادەبووانی بەلای خۆیدا راکێشا.
جەستین بیبەری گۆرانیبێژی گەنج خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی کوڕی پێدرا.
ھەر لەو پێشبڕکێیەدا ھەریەک لە ڕۆبن سیک و میڵی سیروس و ڕێدفوو بەشداریان کرد.
میڵی سیروس کە پێشتر چەندین دۆسیەی ئابڕوچوونی لەسەر بووبووە جێی مشتومڕێکی زۆری ئەو پێشبڕکیێە.
سیروس کە بەمەبەستی وەرگرتنی باشترین خەڵاتی ڤیدیۆیی بانگھێشت کرا بۆ سەر سەکۆ, کاتێک ماددەی ھۆشبەری لە جانتاکەی دەرھێنا و بەبەرچاوی ئامادەبووانەوە دەستی بە کێشانی کرد, مشتومڕێکی زۆری لەنێو ئامادەبووان دروست کرد.
لیستی براوەکانی خەڵاتی میوزیک MTV ی ئەوروپا بەم شێوەیە بوو:
خەڵاتی باشترین گۆرانی بۆ : بورنۆمارس –Locked Out Of Heaven
باشترین گۆرانیی پۆپ One Direction
خەڵاتی باشترین ژنە گۆرانیبێژ بۆ کاتی پێری
خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی کوڕ بۆ جەستین بیبەر بوو
خەڵاتی زیندووترین لیاقە بۆ Beyoncé
ھونەرمەندی تازە Macklemore & Ryan Lewis
خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی رۆک بۆ گرین دای بوو
خەڵاتی باشترین گۆرانبێژی ھیپ ھۆپ بۆ ئەمینەم بوو