ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، 60 هه‌زار بڵاوكراوه له ئاسمانه‌وه بۆ شاری ره‌قای سووریا فڕێ ده‌داتە خوارەوە، هەروەها ئەمریکا داعش به رۆبۆت ناوزه‌ند ده‌كات كه مێشكی خه‌ڵك ده‌شواته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له پێنتاگۆنه‌وه به‌ده‌ست كه‌وتووه، ئۆپه‌راسیۆنێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە له 16ی ئازار له باشووری رۆژئاوای شاری ره‌قا ئه‌نجام دراوه و نزیكه‌ی 60 هه‌زار بڵاوكراوه له ئاسمانه‌وه لە رێگەی فڕۆكه‌وه فڕێ دراوە.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا ئه‌مریكا رێكخراوی تیرۆریستی داعش وه‌ك ئامێرێك ناوزه‌ند ده‌كات كه مێشكی خه‌ڵك ده‌شواته‌وه و بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت.