كه‌تیبه‌كانی ئاشتی (سه‌رایا ئه‌لسه‌لام)، به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در كه سه‌ر به گرووپی سه‌رده له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی تكریت كشانه‌وه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركووكی بزووتنه‌وه‌ی سه‌در، رائید ئهلساحری به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی تكریت مسۆگەر بكه‌ن به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردووه. له پاڵ ئه‌مه‌ش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده داواكه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر ئهلعهبادییهوه هاتووه به‌ڵام ئیتر ئه‌وان به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكاوه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كشێنه‌وه.
سوپای عێراق به‌مه‌به‌ستی رزگاكردنی تكریت له 2ی ئازار ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ست پێ كردبوو، هاوكات له پاڵ به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی شیعه و پێشڕه‌وییان له ناوچه‌كه‌دا به‌ڵام نه‌توانرا تكریت به‌ته‌واوی رزگار بكرێت.
جێگه‌ی باسه له دوای پاڵپشتی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دووباره ده‌ستی پێ كرده‌وه و به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی گازی كلۆر و چاندنی بۆمبێكی زۆر له ناوه‌ندی شاره‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت.