Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
10 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "كولتوور و هونه‌ر به‌لای كه‌م وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به گرنگ ده‌زانین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی "خه‌ڵاتی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاری بۆ ساڵی ٢٠١٨"، كه له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌را رێكخرا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگایه‌ك هونه‌ر و وێژه‌ی په‌كی كه‌وتبێت ئه‌وا به‌رهه‌مهێنان و زیندووهێشتنه‌وه‌ی به‌ها هاوبه‌شه‌كانی سه‌خته.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان به تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن كه به كاری دیپلۆماسی، هێزی سه‌ربازیی و گه‌شه‌ی ئابووری گه‌لان ناتوانن به‌ده‌ستی بهێنن به به‌رهه‌مێكی میوزیكی، وێژه‌یی و سینه‌مایی به‌ده‌ستی ده‌هێنن، گوتی: "كه ده‌بینم له ماوه‌ی ١٦ ساڵی رابردوو نه‌مانتوانیووه مه‌ودای زۆر و ته‌واو ببڕین له بواری كلتوری و هونه‌ریدا خه‌م ده‌خۆم. دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی په‌ره‌پێدان به كلتور و هونه‌ر له كۆشكی كۆماری خزمه‌ت به‌م بواره ده‌كات و چاودێری ئه‌و كارانه ده‌كرێن كه ئه‌نجام ده‌درێن".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه هونه‌ر له توركیا ده‌گه‌یه‌ننه ئاستێك كه شایسته‌ی بێت و گوتی: "كولتوور و هونه‌ر به‌لای كه‌م وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به گرنگ ده‌زانین. خوا یار بێت له قۆناغی نوێ‌دا له وڵاته‌كه‌مان كلتور، هونه‌ر، ته‌لارسازی و شارسازی ده‌گه‌یه‌ننه ئاستێك كه شایسته‌ی ئه‌و بوارانه بێت".