Sarmand Hameed
26 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2021
بەرلین – AA
ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا، ئایدن ئۆزئۆغوز، بووە یەکەم پەرلەمانتاری بە رەچەڵەک تورک کە بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنى فیدڕاڵی (بوندێستاگ) ھەڵبژێردرێت.
لە دوای ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٦ی ئەیلوول، بۆ یەکەم جار خولی بیستەمی یاسادانان لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی کۆبوويەوە.
لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا، ئایدن ئۆزئۆغوز، توانی لە کۆی ٧٢٧ پەرلەمانتار دەنگی ٥٤٤یان بەدەست بھێنێت.
ھەریەک لە، بەربژێرى پارتی کریستیانی دیموکرات (CDU)، یڤۆنە ماگواز، بەربژێرى پارتی سەوزر (Die Grünen)، کلاودیا رۆس، بەربژێرى پارتی ئازادی (FDP)، ۆڵفانگ کوبیک و بەربژێرى پارتی چەپ (Die Linke)، پێترا پاو وەکو جێگرەکانی دیکەی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردران.
ھاوکات بەربژێری پارتی جێگرەوەی راستڕەوی توندڕە لە پێناو ئەڵمانیا (AfD)، مایکل کۆڤمان ھەڵنەبژێردرا.
ئایدن ئۆزئۆغوز کە لە ساڵی ١٩٦٧دا لە شاری ھامبورگی ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩دا لەسەر پارتی سۆسیال دیموکرات وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی ھەڵبژێردرا.
ئۆزئۆغوز، لە ساڵی ٢٠١١دا بوو بە جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیال دیموکرات و بووە یەکەم کەسی بە رەچەڵەک تورک کە ئەرکی وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری کۆچ و خۆگونجاندنی ئەڵمانیای پێسپێردرا.
مێرکل لە بەشی میوانان دانیشت
دانیشتی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکل لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ لە بەشی ميوانان، بووە جێگەی سەرنج.
ئەنگێلا مێرکل کە لە ساڵی ١٩٩٠وە ئەندام پەرلەمانە و خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٦ی ئەیلوول بەربژێر نەکرد، سەرەڕای ئەوەی وەکو راوێژکاری ئەڵمانیا مافی ھاتنەناوەوە و دانیشتنی ھەبوو لە ئەنجوومەنی گشتی، بەڵام ئەو لە بەشی میوانان دانیشت.
لەلایەکی دیکەوە، ٢٣ پەرلەمانتاری پارتی جێگرەوەی راستڕەوی توندڕەو لە پێناو ئەڵمانیا(AfD)، بەھۆی پابەندنەبوونیان بە رێکارەکانی 3G (کوتان، چاکبوونەوە، تێست) رێگەیان پێنەدرا بچنە ناو ئەنجوومەنی گشتییەوە و لە شوێنی میوانەکانەوە ئامادەی دانیشتنەکە بوون.