سەنعا
سەعات 12ی نیوە شەوی هەینی لەسەر شەممە ئاگربەستی مرۆیی لە یەمەن دەستی پێكرد و بڕیارە تا كۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام بێت.
دوای رێككەوتنی حكوومەت و حوسییەكان و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتە بڕیاردا بێ مەرجی پێشوەختە تا كۆتایی مانگی رەمەزان ئاگربەست رابگەیەنرێت. دوای دەست پێكردنی ئاگربەستەكە یەمەن بێ دەنگییەكی سەرتاسەری بە خۆیەوە بینی.
نەتەوە یەكگرتووەكان دوێنێ ئاشكرای كردبوو كە سەعات 12 شەوی 10 لەسەر 11ی تەمووز ئاگربەستی مرۆیی دەست پێدەكات. ئاماژەی بەوەش كردبوو كە بۆ ھەموو ناوچەكان بێ بەربەست ھاووڵاتییان بتوانن ھاتووچۆن بكەن بۆ ئەمەش بتوانن فڕۆكەخانەكان و بەندەرەكان بەكار بھێنن.