هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ زیندانیانی سیاسی و یاساناس و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دووه‌می یاسایی ماف و ئیمتیازی زیندانیكراوی سیاسی و گیراوان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
پارێزه‌ر نه‌جمه‌دین حه‌مه سه‌عید بۆ ئانادۆڵو گوتی "له ده‌ستووری عێراق ده‌وڵه‌ت راسپێراوه به‌چاودێریكردنی ژیانی زیندانیانی سیاسی یاسای ژماره‌ی چواری ساڵی 2006 ده‌رچووه، له هه‌رێمی كوردستانیش یاسای ژماره 35ی ساڵی 2011 ده‌رچووه، به یاسای ژماره 4ی 2013 هه‌مواركراوه‌ته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ردوو یاساكه نه‌یانتوانیوه پێداویستییه‌كانی ژیانی زیندانیانی سیاسی جێبه‌جێ بكه‌ن".
نه‌جمه‌دین گوتیشی "ئه‌و یاسایه‌ی له كوردستان كاری پێده‌كرێ هێشتا به‌راورد ناكرێ به یاسای عێراقی و ژیانێكی باشی بۆ زیندانیانی سیاسی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردوه، بۆیه داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین یاسای ژماره 11ی ساڵی 2011 كه به یاسای ژماره 35ی 2013 هه‌موار كراوه‌ته‌وه، دووباره هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باری ژیان و گوزه‌رانی زیندانیانی سیاسی به‌پێی ته‌مه‌ن و خه‌بات ماندویه‌تی ئه‌و نێكۆشهرانه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت".
زیندانی سیاسی ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراق به‌هۆی كاری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی زیندان و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌ته‌وه.
وه‌ك زیندانیانی سیاسی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرد ژماره‌ی زیندانیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام به‌گوته‌ی ئه‌وان ئه‌و ئاماره فه‌رمی نییه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاری هه‌رسین رایگه‌یاند "زیندانی سیاسی ئه‌وانه‌ن له ژێر ده‌ستی جهلادا ئیهانه كراون، به‌داخه‌وه یه‌كێك له كێشه‌كانی زیندانی سیاسی له كوردستان تا ئێستا هیچ كۆنگره‌یه‌كی خۆی نه‌به‌ستووه، هه‌روه‌ها حزبایه‌تی كردنی تێدایه له هه‌مووی گرنگتر خه‌ڵكێك هه‌یه خۆی پیاوی به‌عس بووه ئێستا له ریزی ناوی زیندانیانی سیاسی ناوی تۆماركراوه، له پێناو ئه‌وه‌ی ئیمتیازێك وه‌ربگرێت. ئێستاش به‌رده‌وامن ناویان تۆمار ده‌كرێت".
هه‌رسین گوتیشی "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زیندانیانی سیاسی پڕۆژه یاسایه‌ك ئاماده بكه‌ین، یان هه‌وڵبده‌ین یاسای ژماره 11 هه‌موار بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ زیندانییانی سیاسی دابین بكرێت هه‌روه‌ها چیتر ناوی كه‌سانی غه‌یره زیندانی سیاسی له ریزی ناوی كه‌سانی تێكۆشه‌ر نه‌بن".