دێرسم
60 كەس لە ئەندامی گرووپی گەڕۆكانی دێرسم گەشتێكیان بۆ گوندی دەرەلی سەر بە شارۆچكەی پەرتەك ئەنجامدا. موختاری گوندەكە قودرەت خان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، "چەندین ساڵە ئەو گوندە چۆلە و ئەمە بۆ یەكەمین جارە گەشتی بۆ ئەنجام دراوە. ئەو گوتی: "ئێمە برایەتی و ئاشتیمان دەوێت، دەمانەوێت دانیشتوانی گوندەكە دووبارە بگەڕێنەوە، دەمانەوێت لەو وڵاتەدا ھەموومان بە برایەتی و لە نێو ئاشتیدا بژین".
- "لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری ھاووڵاتییان بەشداری لە گەشتەكانمان دەكەن"
رێبەری گرووپەكە و ھونەرمەندی فۆتۆگرافی مالیك كایا دەڵێت بۆ بینینی مێژوو و سروشتی دێرسم گەشت بۆ ئەو ناوە ئەنجام دەدەین. كایا دەشڵێت بۆ یەكەمین جار ژمارەیەكی ئەوا زۆر ھاووڵاتی گەشت بۆ ئەو گوندە ئەنجام دەدەن. لە بارەی گەشتەكەوە گوتی: "لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری ھاووڵاتییەكی زۆر بەشداری لە گەشتەكانمان دەكەن. ھیوادارم قۆناغەكە بەپێی خواستەكانی ئێمە كۆتایی پێ بێت و بۆ ئەوەی ئێمەش گەشتیار لە ناوچەكانی دیكەی توركیا و لە وڵاتانی دەرەوەی رادەكێشینە ئەو ناوچانە. چونكە جوگرافیاكەمان شایەنی ئەوەیە سەردانی بكرێت".
كایا داوای لە بەرپرسان كرد كە شوێنەكانی مێژوویی نۆژەن بكەنەوە و ھەوڵی زیاتر بۆ جوانكردنیان بدەن گوتیشی: "دێرسم شارێكە كە جوانییەكانی شاردراوەتەوە. پێویستە لەمەودوا بە رووی گەشتیاران بكرێتەوە و بۆ ئەوەی گەشتیاری زۆرتر روو لەو شارە بكەن، داوا دەكەین ئەو شوێنانەی كە شاردراونەتەوە نۆژەن بكرێنەوە و بكرێنە شوێنی گەشیاری".
بەشداربووەیەكی گەشتەكە بیرگول گەرچەك سەبارەت بە سروشتی شاری دێرسم و گەشتەكە گوتی: "لەو شارەدا چەندین شوێنی مێژوویی و سروشتی بەیەكەوە دەبینرێت. لەگەڵ گەیشتنی قۆناغی چارەسەری بە ئامانجەكانی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا گەشتیار روو لەو شارە دەكەن. داواشی كرد ھاووڵاتییان بێن و سروشتی سەرنج راكێشی دێرسم ببینن".