Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed
21 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
عه‌ممان - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له مه‌ڕاسیمێكی فه‌رمیدا له لایه‌ن شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م پێشوازی كرا.
مه‌ڕاسیمه‌كه له كۆشكی ئهلحوسهینیه به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م چوونه شوێنی خۆیان مارشی هه‌ردوو وڵات لێدرا.
پاشان ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵڵای دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیان ئه‌نجامدا.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئه‌حمه‌د ئارسڵان ئاماده‌بوون.