Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2019
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان- AA
له یه‌مه‌ن له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه تا ئێستا زیاتر له حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ مناڵ له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كان، بۆردوومانه‌كان، پێكدادانه‌كان، په‌لاماره خۆكوژییه‌كان، مین و بۆمبه‌كان كوژراون یان برینداربوون.
له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ و نیودا له یه‌مه‌ن، له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كان، بۆردوومانه‌كان، پێكدادانه‌كان، په‌لاماره خۆكوژییه‌كان، مین و بۆمبه‌كان حه‌وت هه‌زار و ٥٠٨ مناڵ كوژراون یان برینداربوون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌نێوان ١ی نیسانی ٢٠١٣ تا ٣١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٣ پێشێلكاریی زۆر قورس له‌به‌رامبه‌ر مناڵهكاندا ئه‌نجامدراوه و سێ هه‌زار و ٣٤ مناڵ له‌لایه‌ن حووسییه‌كان و حكوومه‌ته‌وه به‌كارهێنراون.