یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی توركیا و ئه‌رمینیا
نوێنه‌ری توركیا بۆ كاروباری ئه‌رمینیا، سه‌ردار كڵچ و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌رمینیا، روبین روبینیان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چۆنێتیی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌رمینیا له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا كۆبوونه‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون ، كۆبوونه‌وه‌كه یه‌ك كاتژمێر و ٣٠ خوله‌كی خایاندووه.
لایه‌نی توركی و ئه‌رمه‌نی زانیاری‌یان نه‌داوه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له ١٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ له په‌رله‌مانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌رمینیا ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌ردار كڵچ له ١٥ی كانوونی یه‌كه‌م وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌ركۆماری توركیا له‌ژێر چاودێری سه‌ركۆماری ئه‌رمینیا ده‌ستبه‌كار بوو.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا، روبه‌ن روبینیان له میانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌ت ده‌ستبه‌كار بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن