Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سیناتۆری پارتی دیموكرات له بازنه‌ی ویلایه‌تی ماساچوسیتس ئه‌لیزابێت واڕن كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ببێته ركاربهری ئه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٢٠ بۆ میدیاكاران دوا.
تره‌مپ هیوای خواست واڕن بتوانێت ركاربهرێتی ئه‌و بكات و گوتی: "هیوادارم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كێبڕكێ بكات، چونكه ده‌بێته ركابه‌رێكی ئاسان. هیوادارم بتوانێت. پێموانییه زه‌حمه‌ت (ركابه‌رێكی سهرسەخت ) بێت".
"وڵاته‌كه‌مان وێران ده‌كات"
دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه واڕن وڵاته‌كه‌یان وێران ده‌كات و گوتی: "وڵاته‌كه‌مان ده‌كاته ڤه‌نزوێلا".
ئه‌لیزابێت واڕن له نێو ئه‌و كاندیدانه‌ی پارتی دیموكراتدایه كه له‌وانه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠٢٠ به‌ربژێر بكرێن.