Abdullah Shukur
22 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
تاران - AA
یەکێک لە زانا دیارەکانی سوننە مەوھەب لە ئێران بە ناوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زەھی رایگەیاند کە دەبێ ئەو مادەە دەستوورییە بگۆڕدرێ کە رێگرە لە بەردەم کاندیدبوونی سونەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار.
بەپێی ھەواڵێکی سایتێکی سەر بە ئیسماعیل زەھی، ئەو زانا سوننییەی ئێران لە شاری ساراوانی سەر بە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان وتارێکی پێشکەش کردووە و تێدا رایگەیاندووە کە "ماددەکانی دەستوور فەرمانی خوا نین. لەلایەن بەندەکانی خواوە نووسراون. پێویستە چاو بە چەند خاڵێکی ئەو دەستوورە بخشێنرێتەوە. پێویستە ئەو ماددە دەستوورییە بگۆڕدرێ کە رێگرە لە بەردەم کاندیدبوونی سوننییەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار".
ئیسماعیل زاھی راشیگەیاندووە کە جوداکاری لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێک نییە و کۆمەڵەی ئەھلی سوننەش لە ئێران چاودێری مافەکانی خۆیان دەکەن.
ناوبراو لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر پاراستنی یەکێتی و برایەتی کردووەتەوە و لەمبارەیەوە گوتوویەتی: "نابێ جیاوازی لە نێو گەلانی ئێران ھەبێ بە تایبەتی لە نێوان سوننە و شیعە. بۆیە پێویستە ماددەی دەستووری پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بگۆڕدرێ. بەم پێیەش سوننەکان و شیعەکانیش دەتوانن ببن بە سەرکۆمار".
ئیسماعیل زەھی زیاتر گوتوویەتی: "پێویستە نەتەوە و مەزھەب و بووچوونە جیاوازەکانی ئێران لە رووی یاساییەوە یەکسان بن".