حەلەب
لە ئاكامی دوو ھێرشی ھێزە ئاسمانییەكانی سوریا بۆ سەر ناوچەی مەرجەی شارۆچكەی ئەعزەزی سەر بە پارێزگای حەلەبی سوریا، 18 كەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
فڕۆكە جەنگیەکانی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد ھێرشیان كردەوە سەر ناوچەی گۆڕەپانی شەھیدان لە شارۆچكەی ئەعزەز، لە ئاكامدا 15 كەسی گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. ھەروەھا لە مەرجەی حەلەب بە كۆپتەر بۆمبی بەڕمیلییان فڕێ دایە خوارەوە و لە ئاكامدا 3 كەس كوژران.
لە ھێرشەكانی دوێنێش لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی حەلەب 70 كەس كوژران و 140 كەسی دیكەش بریندار بوون.