شانگای
كۆمپانیای چاینا مۆبایل ھاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای ئەپل دەكات و بە گوێرە رێككەوتنێكی نێوان هەردوولا، چاینا مۆبایل مۆبایلی ٥S و ٥Cی ئەپل بە تایبەتمەندی ٤G بەرھەم دەھێنێ و بریارە لە ١٧ كانوونی دووەمی ٢٠١٤ بەرهەمەكە بكەوێتە بازاڕ.
بەرێوەبەری گشتی چاینا مۆبایل شی گوھوا باسی رێككەوتنامەی نێوان ھەر دوو كۆمپانیا كرد و گوتی: "مۆبایلی نوێی ئەپل بە تەكنەلوجیای ٤Gی چاینا مۆبایل بە تایبەتمەندی فراوان لەم نزیكانە دەكەویتە ناو بازار."
یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی كۆمپانیای ئەپل بەناوی تیم كووك رایگەیاندوە كە دوای ئەم رێككەوتننامەیە دەرفەتی باشتر لە ناو بازاڕ بەدەست دەھێنن. كۆمپانیای چاینا مۆبایل لە سەرجەم جیهان ھەوڵدەدا سیستەمی ٤G دامەزرینێ و لە چین لە ١٦ پارێزگا خزمەتگوزاری ٤G پێشكەش دەكا و دەخوازێ ساڵی ٢٠١٤ لە ٣٤٠ شاری جیاواز خزمەتگوزاری ٤G پێشكەش بكا.
یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیای GSM لە جیھان، چاینا مۆبایلە كە لە چین نزیكەی ٧٦٠ ملیۆن كەس مۆبایلی ئەو كۆمپانیایە بەكاردھێنن و سود لە خزمەتگوزاریەكانیان وەردەگرن.
بە گوێرەی زانیاری كۆمپانیای Counterpoint Research بەكارهێنانی مۆبایلی ئەپل ٥S لەم مانگەدا گەیشتۆتە رێژەی سەدا١٢. لە چین دوای مۆبایلی ئەپل, هەریەك لە مۆبایلەكانی سامسونگ و لەنۆڤا, مۆبایلی چاینا مۆبایل بەكاردەھێنرێ.