بەرپرستی ھێڵی ئاسمانیی ئێران (ڕەزا پاڵەوان) لەبارەی ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا گوتی"تەنیا چاوەڕوانی فەرمانی حکومەتین."
پاڵەوان لە میانەی گوتەکانیدا بۆ ئاژانسی (ئاژانسی ھەواڵی قوتابیانی ئێران) ناسراو بە ISNA گوتی "کاری زۆر ئەنجامدراوە تاوەکو گەشت بۆ زۆرترین جێگا ئەنجام بدرێ, بۆ گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمریکا ھەموو ئامادەکارییەک کراوە, تەنیا چاوەڕوانی فەرمانێکی حکومین. ھەروەھا ئامانجی ئێمە چڕکردنی ھێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە."
لە ساڵی ١٩٧٩ دوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ئەنجام نەدراوە.
لەم دواییەدا حەسەن رۆحانی سەرکۆماری ئێران و باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد، ئەوەیش یەکەم پەیوەندی لەو جۆرەیە لە ماوەی نزیکەی ٣٥ ساڵدا.