İbrahim Hakkı Çetinkaya
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاند، سەربازانی رووسیا گەمارۆی شاری باخموت-یان دا و "هەموو شتێکیان لەناوبرد".
رۆژنامەنووسان لە لووتکەی G7 لە ژاپۆن پرسیاری ئەوەیان لە زێلێنسکی کرد کە ئایا باخموت کە لەژێر هێرشی هێزەکانی رووسیادایە، هێشتا لە دەستی ئۆکراینادایە؟
سەرۆکی ئۆکراینا لە وەڵامدا گوتی: "پێموانییە" و تیشکی خستەسەر ئەوەی کە رووسەکان گەمارۆی شارەکەیان دا و هەموو شتێکییان لەناو بردووە.
زێلێنسکی گوتیشی: " ئەمڕۆ باخموت تەنها لە دڵماندایە. ئەو شەڕەی کە لە باخموت رووی دا جگە لە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی رووسیا هیچ شتێکی دیکەی لەدوای خۆیدا بەجێنەهێشتووە".
دوای لێدوانی زێلێنسکی، بەشێک لە بەرپرسانی ئۆکراینا بە مێدیاکانیان راگەیاند کە سەرکردەی ئۆکراینا مەبەستی ئەوە نەبووە کە باخموت کەوتبێت.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندبوو، هێزەکانی سەربە گرووپی ڤاگنەر بە پاڵپشتی سوپای رووسیا شاری باخموت-یان گرتووە.