Ayşe İrem Tiryaki
26 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2024
مێلبۆرن - AA
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (IOM) ڕایگەیاندووە، گومان دەکرێت ٦٧٠ کەس بە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە پاپوا گینای نوێ گیانیان لەدەستدابێت.
کۆچی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕووداوی ڕۆچوونی زەوی لە ویلایەتی ئەنگە لە پاپوا گینای نوێ ڕوونکردنەوەیان دا.
بە پێی ئەو ڕوونکردنەوەیە، بە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە ٢٤ی ئایار نزیک بە ١٥٠ خانوو داڕماون و گومانیش دەکرێت کە ٦٧٠ کەس گیانیان لەدەستدابێت.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان بەردەوامە بەڵام ئۆمێدەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو خەڵکەی کە لە ژێر شەش بۆ هەشت مەتر گڵدا ماونەتەوە، کەم بووەتەوە.
بەرپرسانی ئەو ڕێکخراو ڕاشیانگەیاندووە کە بە هۆی ناجێگریی زەوی ناوچەکە، تیمەکانی فریاکەوتن تووشی مەترسی دەبنەوە.