Sarp Özer
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
عه‌فرین - AA
پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی عه‌فرین له تیرۆریستان له لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌رده‌وامه و دوای ئه‌وه‌ی گوندی ئادامانلی كۆنترۆڵكرا و دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵیان، سه‌ربازان هاوكاریی خۆراكییان به‌سه‌ردا دابه‌شكردن. فه‌رمانده‌ی سه‌ربازه‌كان به دانیشتوانی گونده‌كه‌ی راگه‌یاند،"ئێمه بۆ ئێوه لێره‌ین و ئێوه سپارده‌ی ئێمه‌ن. ئێمه وه‌ك سوپای توركیا تا كۆتایی سپاردهكانمان ده‌پارێزین".
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون كه له رۆژی ھەینی رابردوو 20ی كانوونی دووه‌مه‌وه لە لایەن سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی ناوچەکە لە ستەمی ئەو رێکخراوانه ده‌ستپێكراوه، بەردەوامە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی یاسا و مافەکانی نێودەوڵەتی و ماددەی ٥١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی لەخۆ بەرگریکردنی تورکیا و لەناوبردنی پێگەکانی تیرۆر لە ناوچەکە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی تورکیا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردنه‌ئامانجی چه‌كداران و حه‌شارگه و پێگە و چه‌ك و ئوتومبێل و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیانه و هه‌موو هه‌ستیارییه‌ك بۆ رێگركردن له زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان نیشاندهدهرێت.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمه‌نی گوندی ئادامانلییان تۆماركرد كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه له چه‌كدارانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه پاككراوه‌ته‌وه.
گونده‌كه كه ته‌نها سێ كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه دووره. به‌پێی زانیارییه‌كان لهپێكدادانهكانی گونده‌كه‌دا پێنج سه‌رباز برینداربوون و 30 چه‌كداری به‌رانبه‌ریش كوژراون.
دوای ئه‌وه‌ی گونده‌كه له چه‌كداران پاككرایه‌وه، به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵیان.
سه‌ربازان هاوكاریی خۆراكییان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا دابه‌شكرد و پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ئه‌نجامدان.
حوسه‌ین بیلال سه‌یدۆی ته‌مه‌ن 70 ساڵ كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت،"بیستم توركیا هاتووه، منیش برازای توركیام. خۆشحاڵبووم خێرا گه‌ڕامه‌وه. زۆر خۆشحاڵین. هه‌موو شتێكیان بۆ دابینكردووین. ئاسووده‌ین".
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازه‌كان به دانیشتوانی گونده‌كه‌ی راگه‌یاند،"ئێمه بۆ ئێوه لێره‌ین و ئێوه سپارده‌ی ئێمه‌ن. ئێمه وه‌ك سوپای توركیا تا كۆتایی سپاردهكانمان ده‌پارێزین".