Muhammed Bilal Kenasari,1 23
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێزەر ناوێرت لە کاتی لێدوان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین بۆ چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە بری "یەپەگە" راستەوخۆ "پەکەکە"ی بەکارهێنا.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا ناوێرت لە بارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین و هەنگاوەکانی تورکیا لە ناوچەکە دوا.
ناوێرت لە کاتی قسەکردن لە بارەی چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە باکووری رۆژئاوای سووریا راستەوخۆ ناوی "پەکەکە"ی بەکارهێنا لە دۆخێکدا کە ئیدارەی ئەمریکا هەمیشە بە "یەپەگە" دەیانناسێنێت. بێئەوەی راستکردنەوەیەک لە گوتەکانیدا بکات، گوتی: "تورکیا لە باکووری رۆژئاوای سووریا چاوی لەسەر داعش لاداوە و بەدوای پەکەکەوەیە. سەقامگیریمان دەوێت لەوێ".
ناوێرت بانگەشەی ئەوەی کرد کە عەفرین بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکە "سەقامگیرە" و ئێستا خەڵکی ئەوێ دەستیان کردووە بە هەڵاتن لە ناوچەکە، ئاماژەی بەوەشدا کە نایانەوێت گرژی بکەوێتە ناوچەکە.
ناوێرت جەختی لەوە کردەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی "کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە" دواون. سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە سووریا بە دۆخێکی زۆر دژواردا تێدەپەڕێت و نایانەوێ باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە ببێتە گۆڕەپانی کێشەی دیکە.