Heman Hussein Yaseen
22 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2025
هەولێر - AA
ئاڵای تورکیا لە کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر، کە هاوکاتە لەگەڵ ماتەمینی گشتی لە تورکیا، بۆ نیوە داگیرا.
بە هۆی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ٧٦ کەس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆتێلێک لە ناوەندی خلیسکێنەی کارتاڵکایا لە پارێزگای بۆڵو لە تورکیا ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندرا و ئاڵای تورکیا لەسەر تەواوی باڵەخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە ھەتا کاتی خۆرئاوابوون بۆ نیوە هێنرایە خوارەوە.
بەم هۆیەوە لە کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ھەولێر بە ئامادەبوونی کۆنسوڵ و ستافی کۆنسوڵخانە، ئاڵای تورکیا بۆ نیوە داگیرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و، ئاماژەی بەوە کرد بەھۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی کارتاڵکایاوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕادەگەیەنن.