مۆسكۆ
ئۆزتورک لەپازدەھەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەکێتی ئاژانسە ھەواڵییەکانی زەریای ھادی- ئاسیای گوتی "ئارەزووی ئێمە لە وڵاتانی جیاجیا ھەواڵ بێنن، دەمانەوێ ھەواڵی ئاشتی، کە مرۆڤ بە بیستنی خۆشحاڵدەبێ، بڵاو بکەینەوە"
ئۆزتورک جەختی لەوە کرد کە ھەواڵنێری لە سەردەمەکێ خراپدا تێدەپەڕێت و گوتی " لەناو مەرجی سەختدا میدیاکاری دەکەین، ئێستا لەوڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نائارامیی ھەیە، لەناو ئەو نائارامییانەدا کاری میدیایی دەکرێ. ژمارەیەک لە ھاوپیشەکانمان لە میسر و سوریا گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی دیکەیش بریندارن و چەند رۆژنامەنووسی دیکەیش رەفێندران و بەدیل گران بۆیە ھیوادارین روسیا وەک یەکێک لە وڵاتانی بەھێزی جیھان، لەناو نەتەوەیەکگرتوەکاندا ھەوڵ بۆ ئاشتی و ئارامی و کۆتایی ھێنانی شەڕ بدا.
دواتر سەرۆکوەزیرانی روسیا مەدڤیدۆڤ پێشوازی لە ئەنجومەنكە كرد و لەگەڵیان وێنە گرت.