دیاربەکر
دوێنێ لە شاری ماردین بە ھۆی ھێرشێکی چەکدارییەوە دوو ئافرەت بە ناوەکانی عایشە سویەر و ئەمینە ئیپەک و سێ منداڵ بە ناوەکانی سولێمان سویەر، میرزا و نەڤین ئیپەک گیانیان لە دەستدا و ئەمڕۆ تەرمەکانیان روانەی نەخۆشخانەی دیاربەکر کران.
بەپێ زانیارییەکنی ئاژانسی ئانادۆڵو، ھاوسەری دوو ئافرەتی کوژراوە، ساڵی رابردوو لە گوندی ئیشگورەنی سەربە ناوچەی ساڤور لە پارێزگای ماردین بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو کەسیان کوشتووە و دواتر روانەی بەندیخانەی کراون. دوێنێ لە کاتی سەردانی ئافرەتەکان بۆ بەندیخانە کەسوکاری کوژراوان تەقەیان لێکردن و پێنج کەس گیانیان لە دەستدا.