Ruslan Rehimov,Rewa Mahmood Hasan
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2019
باکو-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە باکو پایتەختی ئازەربایجان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف کۆبوویەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو بە مەبەستی بەشداریکردن لە ١٨هەمین لووتکەی بزووتنەوەی سەربەخۆکان سەردانی باکو-ی کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجامدا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سەرەتا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف کۆبوویەوە و دواتر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مالیزیا، سەیفوددین عەبدوڵڵا و وەزیری دەرەوەی ڤێنیزوێلا، جۆرگ ئارێزا چاویان بەیەک کەوت.
دوێنێ مەولود چاوشئۆغڵو بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆکانی کۆمیتەی وەزیرەکان لەسەر پرسی فەڵەستین.