Behlül Çetinkaya,Muhammet Tarhan
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
دۆحە/ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەرگرییکردن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا، پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنیی و شەڕکردن دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا.
مەولود چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا-رووسیا-قەتەر کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا قسەی کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین رەوشی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە و رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تاوتوێ کراوە.
مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوە کرد کە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لە باکووری سووریا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی و گوتی: ''پەکەکە/یەپەگە لە باکووری سووریا بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ. لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، زیاتر لە ٢٥ هاووڵاتی بێ تاوانی سووریا لە ئەنجامی کردەی تیرۆریستیی گیانیان لەدەستداوە. تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەرگرییکردن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا، پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنیی و شەڕکردن دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا''.