جيهان

کرواتیا.. هەڵبژاردنی گشتیی بەڕێوەدەچێت

- دەنگدەران لە کرواتیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتییدا، روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.

Zahir Sofuoğlu, Zana Natık Kerem  | 05.07.2020 - نوێکردنەوە : 06.07.2020
کرواتیا.. هەڵبژاردنی گشتیی بەڕێوەدەچێت

Croatia

زاگرێب - AA

دەنگدەران لە کرواتیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتیی (پەرلەمان)دا، روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوت بە کاتی ناوخۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لەم هەڵبژاردنەدا، سێ ملیۆن و ٨٥٩ هەزار و ٤٨١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر حەوت هەزار بنکەدا دابەشکراون.

لەم هەڵبژاردنەدا، دوو هەزار و ٦٦٩ کاندید رکابەری یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ١٥١ کورسی.

هاوکات حکوومەتی کرواتیا مەرجی ئەوەی داناوە کە دەبێت دەنگدەران لە میانی چوونیان بۆ بنکەکانی دەنگدان رێنمایەکانی خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) جێبەجێ بکەن و ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن.

تایبەت بەو کەسانەیش کە کەرەنتین کراون، ئەوا بەپێی مەرجی حکوومەت، دەبێت لە ماڵەکانیاندا دەنگ بدەن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشبینی دەکرێت، ژمارەیەکی کەمی دەنگدەران، بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.

کرواتیا کە ئەندامە لە یەکێتیی ئەورووپادا، هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجام دەدات.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın