Şerife Çetin
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو لێدوانانەی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی دایەوە کە لە میانەی رەخنەگرتن لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، دژ بە تورکیا خستبوونییەڕوو.
چاوشئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوەیەتی: "بەرزبوونەوەی کەسێکی نەزانی وەک نانسی پیلۆسی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، شتێکی مەترسیدارە بۆ دیموکراسیەتی خودی ئەمریکا و فێردەبن چۆن رێز لە ئیرادەی گەلی تورک بگرن".
جێی وەبیرهێنانەوەیە ترەمپ لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پرسیاری ئەوەی ئاڕاستە کرابوو "ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵێنی پێکهێنانی قۆناغێکی راگوزەری ئاشتییانە دەدات؟"، ترەمپ لە وەڵامدا گوتبووی: "تەماشا دەکەین بزانین چۆن دەبێت."
لەبەرامبەر ئەم لێدوانەدا ترەمپ رووبەڕووی رەخنەی نانسی پیلۆسی بووە.
پیلۆسی گوتبووی: "دەزانین ترەمپ بە کێ سەرسامە، بە پۆتین، بە کیم جۆنگ ئون و بە ئەردۆغان سەرسامە. بەڵام جەنابی سەرۆک ئەوەتان وەبیردێنمەوە کە ئێوە لە ئەمریکای دیموکراتدان نەک کۆریای باکوور، رووسیا، تورکیا و سعوودیە."