Sinan Doğan, Zahir Sofuoğlu
30 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2026
وەزیری دەرەوەی ڤێنزوێلا، ئیڤان گیل پینتۆ سوپاسی تورکیا و سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد لە ھەمبەر ئەوەی کە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیان ڕەوانەی ڤێنیزوێلا کردووە.
ئیڤان گیل پینتۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی تورکیا بۆ ڤێنزوێلا، بەرز دەنرخێنن و گوتی: "سوپاسی تورکیا و سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین لە ھەمبەر ئەوەی کە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیان ڕەوانەی ڤێنزوێلا کردووە".
وەزیری دەرەوەی ڤێنزوێلا ڕاشیگەیاند، بوونی تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی تورکیا لەو ناوچانەی ڤێنزوێلا کە بوومەلەرزەکان تیایاندا ڕوویاندا، زۆر گرنگە.
ئیڤان گیل پینتۆ گوتیشی: "چاوەڕێ دەکەین کە تورکیا یارمەتی زیاترمان بۆ بنێرێت، جگە لەوەش تورکیا بە بەردەوام پاڵپشتی لێ کردووین".