Zahir Sofuoğlu
30 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2026
شاندێکی کۆمەڵەی پەرلەمانی ناتۆ لە میانی سەردانەکەی بۆ ئیستانبوڵ بە یاوەری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سەردانی کۆمپانیای بایکاری کرد.
کۆمپانیای بایکار یەکێکە لە کۆمپانیا بەناو بانگەکانی تورکیا کە تایبەتە بە پیشەسازی بەرگریی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شاندێکی کۆمەڵەی پەرلەمانی ناتۆ لە میانی سەردانەکەی بۆ ئیستانبوڵ بە یاوەری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سەردانی کۆمپانیای بایکاریان کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە کە شاندەکەی ناتۆ لە میانی سەردانەکەیان بۆ کۆمپانیای "بایکار" بەشەکانی کۆمپانەکەیان بەسەرکردووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لەوەش کراوە کەبەڕیوەبەری کۆمپانیا "بایکار"، سەلچوک بایراکتار کورتەیەکی لەبارەی بەرھەمەکانی کۆمپانەکەیان پێشکەش بە شاندەکەی ناتۆ کردووە.