Muhammed Karabacak, Zahir Sofuoğlu
30 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2026
وەزیری ناوخۆی تورکیا، مستەفا چیفتچی بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق.
مستەفا چیفتچی بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق، لەلایەن جێگری وەزیری ناوخۆی سووریا، عەبدولقادر تەحان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە.
چاوەڕوان دەکرێت وەزیری ناوخۆی تورکیا، مستەفا چیفتچی لەسەردانەکەی بۆ دیمەشق، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا تاوتوێ بکات لەوانە ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان، بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی ماددەی ھۆشبەر، پاراستنی سنوور، مەشق و ڕاھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی سووریا، ھەروەھا گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەرە سوورییەکان لە تورکیا بۆ وڵاتەکەیان.
ھەروەھا بڕیارە لە میانی سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ دیمەشق، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەردوو وڵاتدا لە بواری بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان، واژوو بکرێت.
بڕیارە وەزیری ناوخۆی تورکیا، مستەفا چیفتچی لە میانی سەردانەکەی بۆ دیمەشق لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە.