Muhammed Karabacak, Mohammad Kara Maryam
30 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2026
وەزیری ناوخۆی تورکیا، مستەفا چیفتچی و وەزیری ناوخۆی سووریا، ئەنەس خەتاب ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بوارەی ئاسایش و پەرەپێدان بە توانا دامەزراوەییەکان تاوتوێ کرد.
مستەفا چیفتچی لە میانی سەردانەکەی بۆ دیمەشق لەگەڵ ھاوتا سوورییەکەی، ئەنەس خەتاب کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ھاریکاری لە دامەزراندنی سیستەمی چاودێری ئەلیکترۆنی ھاتووچۆ لە سووریا، فراوانکردنی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل، پەنجەمۆر و پەرەپێدان بە چاپکردنی پاسپۆرت و ناسنامە کرا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیرانی ناوخۆی تورکیا و سووریا، ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری ئاسایش و پەرەپێدان بە توانا دامەزراوەییەکان تاوتوێ کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دامەزراندنی تۆڕی پەیوەندی فریاگوزاری و خزمەتگوزاری فریاکەوتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، ھەروەھا مەشق و ڕاھێنان بە ھێزەکانی پۆلیسی سووریا کرا.
