Ali Kemal Akan, Meriç Ürer
30 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2026
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تێرۆر ڕایگەیاند: "هیوادارم لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئامادەکاریە یاساییەکان تەواو ببن و سەرەتا بخرێتە بەردەم لیژنەکان و پاشان بۆ ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان. کاری سەرەکی ئەوەیە ئەو کارە باشەی دەستپێکراوە لە کورتترین ماوەدا و بە باشترین شێوە بە ئەنجام بگات. ئیدی لەمەودوا پێویستە ئەم کارە بەبێ خەمساردی، دواخستن و بەبێ فەرامۆشکردنی بچووکترین وردەکاری، بە پلاندانانێکی باشەوە ئەنجام بدرێت، هەڵنانی ئەم هەنگاوە لەلایەن تورکیاوە کارێکی پێویستە".
دوای کۆبوونەوەیان لە بینای پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج، مەسعود غەرەخانی کە سەردانی تورکیای کردووە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.
سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تێرۆر، کورتوڵموش ڕایگەیاند: "هیوادارم لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئامادەکاریە یاساییەکان تەواو ببن و سەرەتا بخرێتە بەردەم لیژنەکان و پاشان بۆ ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان. کاری سەرەکی ئەوەیە ئەو کارە باشەی دەستپێکراوە لە کورتترین ماوەدا و بە باشترین شێوە بە ئەنجام بگات. ئیدی لەمەودوا پێویستە ئەم کارە بەبێ خەمساردی، دواخستن و بەبێ فەرامۆشکردنی بچووکترین وردەکاری، بە پلاندانانێکی باشەوە ئەنجام بدرێت، هەڵنانی ئەم هەنگاوە لەلایەن تورکیاوە کارێکی پێویستە".
گوتیشی: "ئەو یاسایەی ئامادە دەکرێت، نابێت تەنیا لەلایەن یەک یان چەند پارتێکەوە ئامادە بکرێت، بەڵکو پێویستە بەپێی بۆچوونی هاوبەشی پەرلەمان و بە کۆدەنگی دەربکرێت".
سەبارەت بە شەڕەنگێزییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان، کورتوڵموش ڕایگەیاند: "وەک تورکیا هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و ئەو هێرشانەی دژی سووریا ئەنجامیان دەدات بە پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەبینین. جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە ناوچەکەمان پێویستی بە ئارامیی و هێمنیی هەیە".
ڕاشیگەیاند: "ڕاگرتنی ئەم شەڕانگێزییانەی ئیسرائیل، مەرجی یەکەمی ئاشتیی ناوچەکەیە. لەبەرئەوە لە کاتێکدا کە کەشێکی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ڕەخساوە و ئەگەری بەدەستهێنانی ئەنجام لەئارادایە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نەدات ئیسرائیل ئەم پرۆسەیە لەبار ببات".