Özcan Yıldırım
30 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، کایا کالاس و شاندی یاوەری کرد.
دیدارەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو و، تیایدا وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ ئامادەی بوون.
