نیویۆرک
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە لەماوەی ساڵێکدا ٦٢ ھەزار پەنابەر لەڕێی دەریاوە چوونەتە یەمەن.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرحان حەق، گوتی: "لەماوەی ساڵێکدا ٦٢ ھەزار پەنابەر لەڕێی دەریاوە چوونەتە یەمەن و ئەو ژمارەیە تادێ بەرەو ھەڵکشان دەچێ."
حەق ھەروەھا گوتی: "زۆربەی پەنابەران لەڕێی کەنداوی عەدەن دەپەڕنەوەو گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە لەپێناو پەڕینەوەیان بۆ وڵاتی یەمەن."