Emel Öz Gözellik,Ramal Abdullah Mahmood
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌رچه‌ند راگه‌یاندرابوو كه ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستیه‌كانی سریلانكا گه‌یشتۆته ٣٥٩ كه‌س به‌ڵام دواتر ژماره‌كه بۆ ٢٥٣ كه‌س راست كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند كه له ژماردنی ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌دا هه‌ڵه كراوه و ژماره‌ی قوربانیان لە راستیدا ٢٥٣ كه‌س بووە.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه تیرۆریست بێ و رێكخه‌ری هێرشه‌كان بووبێ له هۆتێلی شانگری-لا له كۆلۆمبۆ له كاتی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه.
وا لێك ده‌درێته‌وه كه هێرشه‌كان له‌لایه‌ن نۆ كه‌سه‌وه ئه‌نجام درابن.
له كاتێكدا پۆلیس به‌رده‌وامه له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان، وێنه‌ی حه‌وت داواكراو بڵاوكراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی سریلانكا، رانیل ویسكرێمهسینغی هۆشداری دابوو له‌وه‌ی كه به‌شێك له‌وانه‌ی گومان ده‌كرێت له رێوڕه‌سمی ئایینی قیامه هه‌شت خاڵیان كردبووه ئامانج كه ژماره‌یه‌ك كڵێسا و هۆتێلی تیادابوون، هێشتا له ده‌ره‌وه‌بن و له‌وانه‌یه هێرشی دیكه ئه‌نجام بده‌ن.