Ömer Koparan,Ramal Abdullah Mahmood
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
باب - AA
راگواستنی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی دوما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆردومان كراوه، به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ١٩ه‌مین بارهه‌ڵگری غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گه‌یشتنه قه‌زای باب كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات ئازاد كراوه.
كاروانه‌كه له ٣٨ پاس پێ دێ كه ١٤٧٧ كه‌سن و ٥٨٣یان منداڵ و ٣٥٣یشیان ژنن.
به‌شێك له كاروانه‌كه له قه‌زای باب و به‌شه‌كه‌ی دیكهیهشی له بنكه‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌زاز جێگیر كراون.
به‌م پێیه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاكو ئێستا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات راگوێزراون گه‌یشتۆته نزیكه‌ی ٥٨ هه‌زار كه‌س.