Erbil Başay
11 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2024
بەرلین - AA
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئولاف شوڵز ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم سەردانی تورکیا دەکات.
جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، وۆڵفگانگ بوشنەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەلین، بڵاویکردەوە کە ڕاوێژکار شوڵز کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات و، ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم لە ئیستانبوڵ لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
بوشنەر ئاماژەی بەوەیش کرد کە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ساز دەکرێت.
هەروەها بوشنەر باسی لەوە کرد کە ناتوانێت پێش کۆبوونەوەکە هیچ شتێک لەبارەی ناوەڕۆکەکەیەوە بڵێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت تاوتوێی جەنگی ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆچ، پەیوەندیيە دووقۆڵییەکان و بابەتەکانی سیاسەتی ئابووریی بکرێت.