Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tevfik Durul,Murat Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
لیفكۆشا/ئه‌نقه‌را – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یۆنان كه‌وتووەته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی ئه‌و وڵاته‌ن و رایگه‌یاند: "له كاتی پێویستدا فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ره‌كانی ئاگركوژێنهوهمان ئاماده‌ن به‌ره‌و یۆنان جووڵه بكه‌ن".
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری كۆماری قوبرسی باكوور، مسته‌فا ئاكنجی چاوش‌ئۆغڵو نیگه‌رانی خۆی به ئاگركه‌وتنه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یۆنان ده‌ربڕی و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌ل و حكوومه‌تی یۆنان و كه‌سوكاری قوربانیان كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به هاوتا یۆنانییهكهیهوه كردووه و ئاماده‌یی خۆیانی ده‌ربڕیووه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاته له دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا و گوتی: "ناوبراو (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان)ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندیداره‌وه له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆ دەکات و له ئێستادا پێویستییان به هاوكاری نییه و به‌مهۆیه‌وه سوپاسی كردین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.