Kasım İleri
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئاشکرای کرد، رووسیا نەیتوانیوە باڵادەستیی ئاسمانیی لە ئۆکراینا بەدەست بھێنێنێت و پێشڕەویشی وەک ئەوە خێرا نەبووە کە پێشبینی دەکرا.
کاربەدەستە باڵاکەی پێنتاگۆن کە لێدوانی بۆ گرووپێک لە رۆژنامەوانان لەبارەی دەستوەردانی سەربازیی رووسیا لە ئۆکراینا داوە، ئاماژەی بەوە کردووە ھێزەکانی رووسیا لە ئۆکراینا لە سێ قۆڵەوە و لە ھەریەک لە باکوور، خۆرھەڵات و باشوورەوە بەردەوامن لە پێشڕەویی کردن.
باسی لەوەش کردووە، پێشڕەویی یەکە سەربازییە رووسییەکان لە باکوورەوە بە ئاراستەی کیێڤ بە بەھێزیی بەرپەرچدراوەتەوە و رایگەیاندووە: "لە ھەر سێ قۆڵەکەوە ئەوەمان بینی کە رووسەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا خێراییان لەدەستداوە".
کاربەدەستەکەی پێنتاگۆن باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ مووشەک ئاراستەی ئۆکراینا کراون و راگەیاندووە: "ھەڵسەنگاندنمان بە جۆرێکە کە ھاوکات رووسیا ھێشتا نەیتوانیوە باڵادەستیی ئاسمانیی لە ئۆکراینا بەدەست بھێنێنێت. ئەگەرچی بە ژمارەیەکی زۆر پەلامار کراوەتە ئامانج بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا کاردەکات. جگە لە مووشەکەکان، بە فڕۆکەکانیش ھێرش دەکەن".