Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد.
سایتی رەسمی کۆشکی کرملین پەیامێکی پیرۆزبایی پوتینی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هیوای خواستووە کە پەیوەندیەکانی رووسیا و ئەمریکا لەقەیران دەربکرێن و پێکەوە بۆ چارەسەری رۆژەڤی نێودەوڵەتی و وەڵامدانەوەی هەرەشە جیهانیەکان، بگەڕێن.
پوتین ئاماژەی بەوەداوە کە پێکهێنانی دیالۆگێکی بنیاتنەر لەسەر بنەماکانی لەبەرچاو گرتنی رێزی بەرامبەر و یەکسانی واشنتۆن و مۆسکۆ، گرنگە.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی نوێ ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خواستووە لە ئەرکە نوێکەیدا.