İrem Demir
07 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2022
ئیستانبوڵ - AA
نوێنەرانی رووسیا، ئۆکراینا، تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان كه ئەرکدارن لە سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش، پشکنینی کەشتی "Rojen"یان تەواو کرد کە لە ئۆکرایناوە بەڕێکەوتووە و دوێنێ لە دەروازەی دەریای رەش لە گەرووی ئیستانبوڵ لەنگەری گرت و بڕیارە بەرەو بەریتانیا بەڕێبکەوێت.
بەچاودێری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٢٢ی تەمووزی رابردوودا، لە رێورەسمێکدا "بەڵگەنامەی دەستپێخشەریی بۆ ھەناردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوه" لە نێوان تورکیا، رووسیا، ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان واژووکرا. لەو چوارچێوەیەشدا کەشتی "Rojen" کە ئاڵای ماڵتای هەڵکردووە و بڕی ١٣ هەزار تۆن گەنمەشامی هەڵگرتووە، دوێنێ ئێوارە بەندەری چەرنۆمۆرسک-ی لە ئۆکراینا جێهێشت بەرەو بەریتانیا.
پشکنینی كهشتییهكه کە لە دەروازەی چوونە ناوەوەی دەریای رەش لە گەرووی ئیستانبوڵ لەلایەن نوێنەرانی راسپێردراو لە بارەگای هەماهەنگیی هاوبەش ئەنجامدرا نزیکەی ١،٥ کاتژمێری خایاند.
لە پاش پشکنینەکە نوێنەرەکان کەشتیەکەیان جێهێشت و بەرەو بەندەری رومەلیفەنەری بەڕێکەوتن.
کەشتیەکەش بە گەرووی ئیستانبوڵدا تێدەپەڕێت و بەرەو بەریتانیا دەچێت.