پشتیوانی رووسیا بۆ حه‌فته‌ر به جه‌نگاوه‌ری سووری
- رووسیا به‌رامبه‌ر مانگانه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر چه‌كدارێك، گه‌نجانی سووریا ره‌وانه‌ی لیبیا ده‌كات تا له ریزه‌كانی حه‌فته‌ردا بجه‌نگن.
Azez
عەزاز - AA
به‌رامبه‌ر مانگانه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر چه‌كدارێك، رووسیا له ناوچه‌كانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له پارێزگای حومس باشووری سووریا، گه‌نجانی سووریا ره‌وانه‌ی لیبیا ده‌كات تا له ریزی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا حه‌فته‌ردا بجه‌نگن.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان، رووسیا كه له سووریا پشتیوانی له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات له لیبیا-ش پلانی هه‌یه به جه‌نگاوه‌رانی به‌كرێگیراوی سووریا ریزه‌كانی حه‌فته‌ر به‌هێزبكات.
له رێگه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی تۆماره‌وه كه له پارێزگای حومس كردوونيیه‌ته‌وه، رووسیا ناوی ئه‌وانه تۆمارده‌كات كه خوازیارن به‌رامبه‌ر مانگانه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار له ریزی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر بجه‌نگن.
هاوكات ئێران پشتیوانی لۆجستیی ئه‌و كاره‌ی رووسیا ده‌كات كه بۆ حه‌فته‌ری ده‌كات.
رووسیا له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا، چه‌ند سه‌د جه‌نگاوه‌رێكی به‌كرێگیراوی له سووریاوه ره‌وانه‌ی لیبیا كردبوو.
له ریزه‌كانی حه‌فته‌ردا ژماره‌یه‌كی زۆر جه‌نگاوه‌ری بیانیی هه‌ن، وه‌ك سه‌ربازانی به‌كرێگیراوی رووسیا، میلیشیاكانی ''جەنجەوید'' كه له سوودانه‌وه براون، به‌كرێگیراوی چادی.