Rewa Mahmut Hasan
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ستافان دی میستورا لەبارەی پێشهاتەکانی سووریاوە ئاماژەی بەوەدا کە پێدەچێت ئێستا کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بێت.
لە دانیشتنێکی داخراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا پرسی سووریا تاوتوێ کرا.
دوای کۆبوونەوەکە دی میستورا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و ئاشکرای کرد کە ئەمریکا و رووسیا لە جنێڤ کۆدەبنەوە و پرسی کشانەوەی تەواوی هێزە چەکدارەکان لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەخەنە بەرباس.
لەکاتێکدا تائێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی حەلەب هەڵهاتوون کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە.
دی میستورا ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی ئاشتیانە بۆ قەیرانی سووریا هەوڵەکانی خۆی خستووەتەوە گەڕ و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی هەیە لەگەڵ تیمی تازەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.
بڕیارە ئەمرۆ ٧٠ وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێ کردنی پرسی پاراستنی کەسانی مەدەنی لە حەلەب، کۆببنەوە.