Hüsameddin Salih
15 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2026
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم کردەی توندئاژۆیی، شەڕ، ستەمکردن و دڕۆکردن لە جیھان ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: "دڵی خودا لەگەڵ گەسانی ستەمکار و لووتبەرزدا نییە".
پاپا لیۆی چواردەھەم دوای ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەھۆی بانگەوازەکەی بۆ ڕاگرتنی شەڕی دژبە ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترمپەوە ھێرشی کرابووە سەر.
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" وەڵامی ھێرشەکەی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە و نووسیوویەتی: "دڵی خودا بەھۆی شەڕ" توندئاژۆیی، ستەمکردن و درۆوەوە پارچە پارچە بووە".
ڕاشیگەیاندووە: " دڵی خودا لەگەڵ كەسانی ستەمکار و لووتبەرزدا نییە، بەڵکو لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە بە خۆشەویستی و ئاشتیی دەدەن".
تا ئێستا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھیچ کاردانەوەیەکی لەوبارەیەوە نیشانداوە.