Mücahit Oktay
15 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2026
سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە جهنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران ڕایگهیاند: "پێموایە زۆر لە کۆتایی نزیک بووەتەوە. واتە من دۆخەکە بە جۆرێک دەبینم کە زۆر لە کۆتایی نزیکە".
لە دیمانهیهكیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی ئەمریکا دژی ئێران و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دانوستانهكانی ئاشتیی کرد.
ترەمپ کە بەردەوام دەستەواژەکانی کاتی ڕابردووی بۆ بابەتی جهنگ لەگەڵ ئێران بەکارهێنا، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا بەڕاستی جهنگهكه کۆتایی هاتووە، ڕایگهیاند: "پێموایە زۆر لە کۆتایی نزیک بووەتەوە. واتە، من دۆخەکە بە جۆرێک دەبینم کە زۆر لە کۆتایی نزیکە".
گوتیشی: "دەزانن ئەگەر ئێستا بە تەواوی لەوێ بکشێینەوە، ئهوا ٢٠ ساڵی دەوێت تا ئەو وڵاتە سهرلهنوێ لەسەر پێی خۆی ههڵدهستێتهوه. هێشتا کارەکانمان تەواو نەبووە، دەبینین چی ڕوو دەدات. پێموایە ئەوان لە ناخی دڵیيانەوە دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن".
سەرۆکی ئهمریكا ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیاری هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد و، بانگهشهی ئەوەی کرد ئەگەر بڕیاری هێرشیان نەدایە، ئێستا ڕووبەڕووی ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی دەبوونەوە.