Mücahit Oktay
15 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2026
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە كاتهكانی شەوی ڕابردووهوه تا ئێستا شارۆچکەکانی قادموس، مەحموودیە، قەلیلا، ئەنساریە، خربەت دوێر، مەجەدیل و جیباع-یان لە باشووری وڵاتهكه کردووەتە ئامانج.
لە ئهنجامی هێرشی سەر قادموس چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە هێرشەکەی سەر ئەنساریە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل لە شارۆچکەی حەنین چەند خانوویەکی ڕووخاندووە و، تۆپخانەکانیشی دەوروبەری قەزای بنت جوبەیل-یان بۆردوومان کردووە.