Hussien Elkabany
15 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2026
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕایگەیاند کە ھەر کەس سەرپێچی سیستەمی حەجی ئەمساڵ بکات، ئەوا بە بڕی ٢٦ ھەزار دۆلار سزا دەدرێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ و پاراستنی حاجیان، سزای توند بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنرێت کە سەرپێچی ڕێنمایی و سیستەمی فەریزەی حەج بکەن".
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھەر کەسێک سەرپێچی سیستەمی فەرێزەی حەجی ئەمساڵ بکات ئەوە بە بڕی ٢٦ ھەزار دۆلار سزای داداریی دەدرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ھەر لە چوارچیوەی سزاکاندا، ھەر کەسێک بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ ئەنجامدانی فەرەزی حەجی ئەمساڵ بچێتە سعوودیە، ئەوا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ڕێگای پێ نادرێت بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە.
ئەمەش لە کاتێدایە بڕیارە لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری داھاتوودا، وەرزی حەجی ئەمساڵ لە سعوودیە دەست پێ بکات.