Ahmet Dursun
15 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژهی بهوه كرد کە هەمیشە ئامادەی گفتوگۆن، بەڵام هەوڵەکان بۆ ناچارکردنی وڵاتەکەی بۆ خۆڕادەستکردن، شکستخواردوون.
بەپێی ئاژانسی فەڕمی ئێران (IRNA)، پزیشکیان لە میانی سەردانی ناوەندی خزمەتگوزاری فریاکەوتن لە تاران، بۆ ڕۆژنامهنووسان دوواوه.
پزیشکیان ڕەخنەی لە پێوەری دووفاقی لە سیستمی نێودەوڵەتییدا گرت و، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە هێرشی سەربازی بۆ سەر هەر وڵاتێک پێچەوانەی بنەما قبووڵکراوە جیهانییەکانە و ئەو جهنگهی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێران بەرپایان کردووە نایاساییە.
گوتیشی: “هێرش كردنه سهر خەڵکی مهدهنی، کەسایەتییە دیارەکان، منداڵان و وێرانکردنی ناوەندە گرنگەکان بە قوتابخانە و نەخۆشخانەکانەوە، لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکاندا چ پاساوێکی هەیە؟”
پزیشكیان ئهوهیشی خستهڕوو كه سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل، ئێران دەست لە هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی هەڵناگرێت و، گوتی: "ئێران بهدوای جهنگ و نائارامییدا نییە و هەردهم جەختی لەسەر گفتوگۆ و کاری بنیاتنەرانه لەگەڵ وڵاتانی جیاوازدا کردووەتەوە. لە بەرامبەردا هەوڵەکان بۆ ناچارکردنی وڵاتەکەمان بۆ خۆڕادەستکردن، شکستخواردوون. هەرگیز گەلی ئێران ڕێبازێکی وەها قبووڵ ناکات".